ساڵی ٢٠١٩، ساڵی قەیران لە سیاسەتی جیهانی

0

نوچەنێت

لە ساڵی ٢٠١٨،چەندین قەیران و تەنگژە لە ئاستی جیهان هاتنە کایەوە، کە زۆریەک لەوان جێێ نیگەرانی و مەترسین، پێدەچێ ساڵی ٢٠١٩ درێژە و بەردەوامی ئەم قەیرانانە بن.

رکابەرایەتی ئەتۆمی وڵاتان، گەورەترین قەیرانی ساڵی ٢٠١٨ بوو. هەر یەک لە وڵاتی گەورە و پڕچەکی جیهانی لە بری بەهێزکردنی رێککەوتنە جیهانیەکان لە بواری ئەتۆمی، هەوڵی پێشێلکردنی رێککەوتنەکانی پەیوەست بە چەکی ئەتۆمییان دا. ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا، مانگی مارس پەردەی لە سەر پێنج چەکی ئەتۆمی نوێ هەڵدا و رایگەیاند: روسیا وەک کاردانەوە بەرامبەر بە بڕیاری واشنتۆن بۆ هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی قەدەغەکردنی موشەکی بالیستی، ئەم چەکانەی بەرهەمهێناوە. روسیا هەروەها ژمارەیەک موشەکی کروزی دروست کردووە، کە توانایەکی زۆر زیاتری لە موشەکە نێوان مەوداکان هەیە، کە لە سەردەمی رۆناڵد ریگان، رێککەوتنێک لە بارەوە واژۆ کراوە و دوولایەن بڕیاری ڕاگیرانی دروست کردن و بەکارهێنانیان دابوو.

لە مانگی ئۆکتۆبەر، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، کە سەرباری دژایەتی هاوپەیمانانی لە ناتۆ، بڕیاری هەڵوەشانەوەی رێککەوتنی قەدەغەکردنی چەک ئەتۆمیەکان دەدات. هەڵوەشانەوەی رێککەوینی ئای.ئێن.ئێف، بە ئەگەری زۆر سەرەتایەیەک بۆ هەڵوەشانەوەی رێککەوتنی ستارتی نوێ، کە ئەم رێککەوتنە لە لایەن باراک ئۆباماوە گفتوگۆ و دانوستانی لە سەر کرابوو، چەکە دوورهاوێژەکانی سنووردار دەکرد. جۆن ڤۆڵفستاڵ، بەڕێوەبەری باڵای ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا هۆشداری دەدات و دەڵێت، لەناوبردنی ئەم رێککەوتنانە، دەبێتە هۆی توندتربوونەوەی رکابەرایەتی چەکی ئەتۆمی و وادەکات، کە داهاتووی پەیوەندییەکانی واشنتۆن و مۆسکۆ بخاتە ژێر پرسیارەوە و مەترسی گەورەتر بێتە ئاراوە.

لە لایەک خودی  سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەیەکی جیدیە بۆ سەر ئاسایشی جیهانی. ئەم مەترسیە زیاتر دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی ئەتۆمی دۆناڵد ترەمپ. ئەو کەسێكە، کە توانای بڕیاردانی هەیە بۆ بەکارهێنانی ئەم چەکانە لە هەر کات و ساتێک، کە بیهەوێ و ئەمەش قەیرانی سیاسی لێدەکەوێتەوە.

ترەمپ بە پێچەوانەی سەرۆکەکانی پێشتری ئەمریکا، ئامادەی سازان و رێککەوتن نییە. سیاسەتەکانی ترەمپ، لە  هەمبەر بە ئێران و کۆریای باکور، پەرەی بە ئاڵٶزیەکان داوە. فرۆشتنی چەکی ئەتۆمی بە بەهای ٢ ترلیۆن دۆلار، هەر جۆرە هەوڵێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی چەکی ئەتۆمی لە بار دەبات. ٢٦ سیناتۆری ئەمریکا لە نامەیەکدا نووسیویانە “ئەم بابەتە نە تەنها رکابەرایەتی چەکی ئەتۆمی کەمتر ناکاتەوە، بەڵکوو رێککەوتنەکانی سیناش دەخاتە ژێر پرسیارەوە”. ئەوان دەڵێن، کە “وەبەرهێنان لە بواری چەکە ئەتۆمیەکان دەبێ هاوتەریب بێت لە گەڵ هەوڵەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەم چەکانە”.

شەڕ لە گەڵ ئێران، مەترسییەکی دیکەیە، کە لە ساڵی نوێ، جیهان بەرەوڕووی دەبێتەوە. دەستپێکی شەڕێکی نوێ و گەورە لە ناوچەکە، بێ گومان زیاترهانی ئێران دەدات، کە پەرە بە بەرنامە ئەتۆمیەکانی بدات. سعودیە پێشتر بەڵێنی داوە، کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران هاوبەشێکی بەردەوام و سەرەکی بێت. بێجگە لە سعودیە ژمارەیەکی دیکە لە وڵاتانی ناوچە وێڕای ئیسرائیل، ئامادەیی و زەمینەی پێکهێنانی بەرەوەیەکی نوێیان لە دژی ئێران تێدایە.

مەترسی شەڕ لە گەڵ ئێران، لە مەترسی شەڕ لە گەڵ کۆریای باکور گەورەترە. هۆکارەکەی ڕوونە، لە باکوری رۆژهەڵاتی ئاسیا هیچ هاوپەیمانێکی ئەمریکا ئامادە نییە بەرەیەکی شەڕ بکاتەوە، بەڵام سعودیە ژێر دەسەڵاتی بن سەلمان و ئیسرائیلی ژێر دەسەڵاتی نەتانیاهۆ، ئامادەیی تەواویان بۆ شەڕێکی گەورە لە دژی ئێران تێدایە.

جۆن بۆڵتۆن و مایک پەمپیۆ، کەمپیەنی زۆرترین گوشار بۆ سەر ئێڕان ئیدارە دەکەن. وڵاتانی ئەوروپیش نیگەرانی توندتربوونەوەی ئەم ململانێیەن. ئەگەری زۆرە، کە سەرانی ئیسرائیل، سعودیە و ئەمریکا، ئامادەکاری تەواو بۆ دۆخی شەڕ بکەن. کەنداو هەروەکوو ساڵی ٢٠١٨ زەمینەیی هەڵگیرسانی شەڕێکی ناوچەیی تێدا بەدی دەکرێت.

کۆریای باکور مەترسییەکی دیکەیە، کە پێدەچێ لە ساڵی ٢٠١٩ وەک خۆی بەردەوام بێت. سەرۆکی کۆریای باشور توانی بارگرژییەکان لە نێوان ئەمریکا و کۆریای باکور، کەم بکاتەوە و رێگا بۆ ڕێڕەوێکی دیپلۆماسی لە نێوان واشنتۆن و پیۆنگ یانگ خۆش بکات. پەیوەندی چاوەڕواننەکراوی کیم جۆنگ ئون لە گەڵ سەرۆکی ئەمریکا لە سەنگاپور، گەشبینیەکان سەبارەت بە چارەسەری دیپلۆماسیانەی کێشەکانی نێوان دوو وڵاتی زیاتر کردووە. ئەگەر ترەمپ لە سالی ٢٠١٩ رێککەوتنێکی نوێ لە گەڵ کیم ببەستێ، مانای وایە، کە ئاسایشی کۆریای باکور گرەنتی کراوە و هاوکات ژێرخانی ئەتۆمی پیۆنگ یانگی لە ناوبردووە، بە پێچيەوانەوە دەبێ چاوەڕێی ئەگەری دیکە بکرێت.

باشوری ئاسیا، کارەساتێکی ئەتۆمی شاراوەی لە خۆدا جێ کردۆتەوە. گرژیەکانی نێوان هیند و پاکستان، لە ساڵی ٢٠١٨ کەم بووەوە. بەڵام ئیمکان و ئەگەری گرژبوونەوەی کێشەکان بەهێزە، شەڕ لە نێوان دوو وڵات ئەگەرەکانی بەردەوام بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی بەهێزتر کردووە. لە وەها حاڵەتێکدا دەبێ چاوەڕەێی شەڕی ئەتۆمی، کوشتاری دەیان ملیۆن کەس و قەیرانی ئابوری لە جیهان بین.

پاکستان و هیند، دوو وڵاتن، کە توانای ڕوو لە گەشەی ئەتۆمییان هەیە. هەر دوو وڵات نزیک بە ١٥٠ چەکی ئەتۆمییان هەیە و خەریکی دروستکردنی وزەخانەن بۆ بەرهەمهێنانی پلۆتنیۆم و یۆرانیۆمی پیتێندراو، کە دواجار بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی بەکاری بهێنن.

زانایانی ئەتۆمی پێیان وایە، کە بەکارهێنانی بۆمبی ئەتۆمی لە باشوری ئاسیا، لێکەوتکەی دەبێت و زیانی گەورە بۆ سەر بەرهەمە خۆراکیەکانی جیهان لە وەها حاڵەتێکدا پێشبینی دەکرێ زیاتر لە یەک ملیارد کەس لە دانیشتانی ناوچەکە بەرەوڕووی قات و قڕی ببنەوە. هاوکات دەبێ چاوەڕیی قەیرانی پەنابەران بکەین، کە دەبێتە هەڕەشەیەکی گەورە بۆ سەر شارستانییەتی جیهانی سەردەم

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com