یەپەگە ژمارەیەک چەکداری بیانی دەستگیر کرد

0

نوچەنێت

یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل “یه‌په‌گه‌” ئاشکرای دەکات، کە هەشت چه‌كداری داعشیان ده‌ستگیركردووه‌، كه‌ سه‌رجه‌میان بیانین.

به‌گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ رۆژئاوای كوردستان، هیزەکانی یه‌پەگە هەشت چه‌كداری داعشیان ده‌ستگیركردووه‌، كه‌ سه‌رجه‌میان بیانین و له‌ناویشیاندا جگه‌ له‌ بوونی هه‌رزه‌كارێكی ئه‌مه‌ریكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵی هەیە.

هەروەها كه‌سێكی ئه‌ڵمانی ته‌مه‌ن ٣١ ساڵیش به‌ناوی لۆكاس گلاس هه‌یه‌، ئه‌وانی دیكه‌ش له‌ چه‌كدارێكی روسی، ٢ چه‌كداری ئۆزبه‌كستانی و ٣ چه‌كداری دیكه‌، كه‌ خه‌ڵكی هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی تاجیكستان، ئۆكراینا و كازاخستانن، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌وه‌ بده‌ن، ئه‌و چه‌كدارانه‌ له‌ چ ناوچه‌یه‌ك ده‌ستگیركراون.

له‌ چوارچێوه‌ی شه‌ڕی دژ به‌ داعش، تائێستا به‌ سه‌دان چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ كوردییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیركراون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com