فەرەنسا: ناوەندە دیپلۆماسییەکانی ئێران پارێزراون

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

دوا بەدوای دانانی ناوی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران و دوو بەرپرسی ئەم دەزگا هەواڵگریە، لە لیستی تیرۆری یەکێتی ئەوروپا، فەرەنسا دەڵێت “ناوەندە دیپلۆماسییەکانی ئێران پارێزراون”.

دوای ئەوەی، کە یەکێتی ئەوروپا، بڕیاری سزادانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێڕانی دەرکرد، فەرەنسا دەڵێت، لە دوای ئەم سزایانە، ناوەندە دیپلۆماسییەکانی ئێران پارێزراو دەبن.

ئەمڕۆ (پێنجشەممە ١٠ی جانیوەری)، پێگەی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا، لە سەر زاری بەرپرسێکی باڵای ئەم وەزارەتە رایگەیاند، کە دانانی ناوی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانی لە لیستی تیرۆری یەکێتی ئەوروپا، کار ناکاتە سەر چالاکیە دیپلۆماسییەکانی ئێران و مافی پارێزبەندی ئەم ناوەندە دیپلۆماسییانە پارێزراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com