وڵاتێكی ئه‌وروپی باڵیۆزخانەی خۆی لە سوریا دەکاتەوە

0

نوچەنێت-کونا

وەزیری دەرەوەی ئیتالیا دەڵێت، ئەم وڵاتە کردنەوەی باڵیۆزخانەی خۆی لە دیمەشق تاوتوێ دەکات.

ئینزۆ موئارو میلانسی، وەزیری دەرەوەی ئیتالیا دەڵێت، رۆم خەریکی تاوتوێکردنی کردنەوەی باڵیۆزخانەی خۆی لە دیمەشقە.

باڵیۆزخانەی ئیتالیا، دوابەدوای دەستپێکی شەڕی ناوخۆی سوریا، ساڵی ٢٠١٢ لە لایەن ئەم وڵاتەوە داخرا.

بە گوتەی وەزیری دەرەوەی ئیتالیا، رۆم هەڵسەنگاندن بۆ ئەم بابەتە دەکات و ئەگر بە پێویستی بزانێت، باڵیۆزخانەی خۆی لە سوریا دەکاتەوە.

رۆژئاوا و بە تایبەتی بەریتانیا، جەخت لە سەر مانەوە بەشار ئەسەد بۆ ماوەیەکی کاتی دەکەنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com