مەرجی پارتی بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی کەرکوک

0

نوچەنێت-نەوزاد عەلی

ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی ڕایدەگەیەنێت، کە حزبەکەی بەلایەوە گرنگ نییە، کە کێ دەبێتە پارێزگاری کەرکوک و دیانەوێت دۆخی شارەکە ئاسایی بکرێتەوە و هێزەکانی حەشدی شەعبی لە کەرکوک بچنەدەرەوە.

لە دوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە، دۆخی کەکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، ناسەقامگیرە و تا ئێستاش دۆخی ئەو شارە ئاسایی نەکراوەتەوە، سەرەڕای ئەوەش ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک نەیتوانیوە هیچ کۆبوونەوەیەک بکات.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، بڵند ئیسماعیل، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەکانی کەرکوک، رایگەیاند “بەلای ئێمەوە گرنگ نییە کێ دەبێتە پارێزگاری کەرکوک، بەڵکو بەلای ئێمەوە ئەوە گرنگە، کە دۆخی کەرکوک یاسایی بکرێتەوە و نەهێشتنی ئەو داگیرکاریییەی لە کەرکوک هەیە، گەڕانەوەی پارێزگارێک، کە هەیبەت و شکۆیەکی هەبێت و لە ژێر دەسەڵاتی حەشدی شەعبی نەبێت”.

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی دەشڵێت “دەکرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کەرکوک ڕێککەوتنێک بکرێت، بەڵام کێشەی ئێمە لە کەرکوک ئەوەیە، کە برادەرانی یەکێتی بەس جەخت لە دانانی پارێزگارێک دەکەن، کە لە خۆیان بێت”. ئاماژەی بەوەشدا، کە ئێستا پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک، کە خۆی عەرەبە، دەسەڵاتی نییە لەبەر حەشدی شەعبی ئەی ئەگەر کوردێک بێت چۆن دەسەڵاتی دەبێت.

بڵند ئیسماعیل گوتیشی “پێمانوایە دانانی پارێزگارێک بە تەنها هیچ لە دۆخەکە ناگۆڕێت، بە پێچەوانەوە ئێمە پێمانوایە، کە دەرچوونی حەشدی شەعبی لە کەرکوک، دانانی پارێزگارێک و درووستکردنی هێزێک لە پێکهاتەکانی کەرکوک بۆ پاراستنی شارەکە چارەسەرە، ئەو کاتە ئێمە لاریمان نابێت پارێزگار هەر کەسێک بێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com