ئەمریکا هەڕەشە لە تورکیا دەکات و کوردەکانیش ئاگادار دەکاتەوە

0

نوچەنێت

ئەمریکا هۆشداری توند دەداتە تورکیاو هاوکات کوردانی رۆژئاوای کوردستاان ئاگادار دەکاتەوە، کە تورکیا توڕە نەکەن.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکد رایدەگەیەنێت، کاتی کشانەوەی سەربازەکانمان لە سوریا هاتووە. ناوچەیەکی ئارام بە قوڵایی ٢٠میل دروست دەکەین.

هاوکات سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری توند دەداتەوە تورکیاو دەڵێت، دوای کشانەوەی ئێمە لە سوریا، ئەگەر تورکیا هێرش بکاتە سەر کوردەکان لە سوریا لە رووی ئابوورییەوە وێرانی دەکەین. هاوکات کوردەکانیش ئاگاداردەکاتەوەو پێیان دەڵێت، نابێ تورکیا توڕەبکەن.

دۆناڵد ترەمپ، جەخت لەسەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا دەکاتەوەو کە ئیتر کاتی کشانەوەی هێزەکانیان لە سوریا هاتووە، بەڵام لە ئەگەری سەرهەڵدانەوەی داعش ئەوا دووبارە هێرش دەکەنەوە سەری.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com