وەزیری بەرگری ئەمریکا بۆ ئەم مەبەستە گەیشتە ئەفغانستان

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، وەزیری بەرگری ئەمریکا، بە سەردانێکی لەناکاو گەیشتە کابۆلی پایتەختی ئەفغانستان.

پاتریک شاناهان، وەزیری بەرگری ئەمریکا، بە سەردانێکی چآوەڕواننەکراو گەیشتە ئەفغانستان.

وەزیری بەرگری ئەمریکا، لەم سەردانەی بۆ ئەفغانستان، بڕیارە لە گەڵ فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا و هەروەها بەرپرسانی باڵای ئەفغانستان کۆبێتەوە.

شاناهان ڕایگەیاندووە، کە وڵاتەکەی بەرژەوەندی بالای لە ناوچەکە هەیە  و بۆ دیدار و کۆبوونەوە لە گەڵ بەرپرسانی ئەم وڵاتە سەردانی کابۆلی کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com