کەشتییەک بە ناوی ئالان کوردییەوە کرا

0

نوچەنێت: ئاژانسەکان

کەشتییەکی رزگارکردنی کۆچبەران بە ناوی “ئالان کوردی”ـیەوە کرا و کەسوکاری ئالانیش بەشداری مەراسیمەکە بوون.

لە وڵاتی ئیسپانیا، کەشتییەکی رزگارکردنی کۆچبەران بە ناوی “ئالان کوردی”ـیەوە کرا و باوکی ئالان و پووریشی لە مەراسیمەکە ئامادە بوون. 

ئالان کوردی ئەو منداڵەی خەڵکی کۆبانێ-ی رۆژئاوای کوردستان بوو، کە لە دەریای ئیجەدا لە گەڵ دایکی و براکەی خنکا. 

ئالان کوردی لەگەڵ دایکی و براکەی بەر لە سێ ساڵ و شەش مانگ لەڕێگەی کۆچبەریدا لەناو دەریای ئیجەدا بەلەمەکەیان نوقمبو، لە ئەنجامدا هەرسێکیان خنکان. دواتر تەرمی ئالان دوای رۆژێک لە کەناراوەکانی دەریادا دۆزرایەوە، لە جیهاندا بووە کەمپەینێکی گەورە بۆ پشتیوانی لە کۆچبەرانی سووریا و رۆژئاوای کوردستان، بەو هۆیەوە وڵاتانی ئەوروپا دەرگایان لە سەتان هەزار کۆچبەر کردەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com