خولی سەردانەکەی پەمپیۆ دەستی پێکرد

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بە مەبەستی بەشداری لە کۆنفرانسی وۆرشۆ سەردانی پۆڵەندا دەکات.

مایک پەمپیۆ، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا، هەروەها سەردانی بەلجیکا دەکات و سەبارەت بە هەڕەشەکانی تاران و مۆسکۆ، لە گەڵ بەرپرسانی ئەم وڵاتە کۆدەبێتەوە.

خولەی سەردانەکەی سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا، رۆژانی ١١ بۆ ١٥ی فێبریوەری بەردەوام دەبێت. هەنگاریا، سلۆاکیا، پۆڵەندا، بەلجیکا و ئایسلەندا، ئامانجی دواتری سەردانەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەبێت.

مایک پەمپیۆ پیشتر ڕایگەیاندووە، کە ئامانجی سەرەکی کۆنفرانسی وۆرشۆ، “کۆماری ئیسلامی ئێرانە”.

ئێران بە توندی رەخنەی لە بەڕێوەچوونی ئەم کۆنفرانسە گرتووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com