هێزێكی چەكدار دەستیان بەسەر كێڵگەیەکی نەوت دا گرت

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هێزێكی چەكدار دەستیان بەسەر بەشێك لە كێڵگە نەوتییەكانی گەیارەدا گرتووە و رۆژانە نزیكەی ١٠٠ تانكەر نەوت بە قاچاخ لەو بیرانە دەبردرێن.

زیاتر لە ساڵێك بەسەر رزگاركردنی پارێزگای نەینەوا تێپەڕیوە، بەڵام هێشتاش نەوتی ئەو پارێزگایە بە قاچاخ دەفرۆشرێ، پەنجەی تۆمەتیش بۆ لای بەرپرسانی حكومەت، گروپە چەكدارەكان و لایەنە بەهێزەكانی دیكەی عێراق درێژ دەكرێ. 

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، شێروان دووبەردانی، نوێنەری پارێزگای نەینەوا لە پەرلەمانی عێراق بە بە تاڵان بردنی نەوت لە نەینەوا راگەیاند: هێزێكی چەكدار دەستیان بەسەر بەشێك لە كێڵگە نەوتییەكانی گەیارەدا گرتووە، بەتایبەتیش بیرە نەوتەكانی ژمارە ٣٠، ٣١، ٣٢، کە رۆژانە نزیكەی ١٠٠ تانكەر نەوت بە قاچاخ لەو بیرانە دەبردرێن”. دەشڵێت ” “نەك هەر نەوتی گەیارە، بەڵكو لە كێڵگەی نەوتی عەین زالەش نەوت بە قاچاخ دەبردرێ”.

شێروان دووبەردانی ئاشکرای دەکات و دەڵێت “تەحسین ئەبو روقییە، سەرپەرشتی ئەو هێزە دەكات (كە دەستیان بەسەر بیرەكاندا گرتووە) و سەر بە كەتایبی ئیمام عەلین، كە میلیشیایەكی شیعەن. لیژنەكە بەدواداچوونی زیاتری لەگەڵ حەشد كردووە، بەڵام حەشدی شەعبی لەلای خۆیەوە رەتیكردووەتەوە ئەو هێزە سەر بە ئەوان بن”.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشدا، ئەو بیرە نەوتییانە لەلایەن کۆمپایایەکی ئەنگولی- ئەفریقی، کە لە ساڵەکانی ٢٠١٢ و ٢٠١٣ رێککەوتنیان لە گەڵ وەزارەتی نەوت هەیە، بەڵام بە هاتنی داعش بە جێیان هێشت. دواتر ئەو بیرە نەوتییانە لە لایەن داعشەوە سوتێنراون، لە پرۆسەی ئازادکردنی موسڵ لەلایەن هێزێکی عێراقییەوە سەرپەرەشتی دەکرا دواتر فەرمانیان بۆ چووە شوێنەکە بە جێ بهێڵن. ئەو گروپەی ئێستاش چونەتە شوێنەکە.

دووبەردانی ئەوەشی خستەڕوو، کە نەوتەكە بۆ توركیا و ئێران رەوانە دەكرێ، بۆ ئەمەش رێگای جیاواز هەن، نەوتەكەش بە تانكەر بە دوو رێگا بە قاچاخ دەبردرێ، رێگایەكیان لە گەیارەوە بۆ مەخموور و لەوێوە بۆ كەركوك و سلێمانی و لەوێشەوە بۆ ئێران دەڕوات. رێگەكەی دیكەشیان نەوتەكە بەرەو بەسرە دەچێ‌ و لەوێشەوە بۆ دەرەوە دەگوازرێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com