ئەمریکا هەموو دبلۆماتکارەکانی بانگهێشت دەکاتەوە

0

نوچە-ئاژانسەکان

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا دەڵێت، بەو هۆیەوە کە بوونی دبلۆماتکارانی ئەمریکی، سیاسەتی واشنتۆن بەرامبەر بە ڤەنزۆێلا سنووردار دەکاتەوە، تێکڕای دبلۆماتکارانی خۆی لەم وڵاتە دەکشێنێتەوە.

مایک پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێکدا رایگەیاند، سەرجەم دبلۆماتکارەکانیان لە ڤەنزۆێلا دەکشێننەوە.

بە گوتەی پەمپیۆ، ئەمریکا لەم هەفتەیە هەموو دبلۆماتکارەکانی بانگهێشت دەکاتەوە.

دوای سەرهەڵدانی ململانێ و قەیرانی ڤەنزۆێلا، واشنتۆن ڕایگەیاندووە، هەموو بژاردەکان بۆ پاشەكشەکردن و دوورخستنەوەی مادورۆ لە دەسەڵاتی ئەم وڵاتە تاوتوێ دەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com