لیژنە هەمیشەییەکان یەکلایی دەکرێنەوە

0

نوچەنێت

کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان کۆتاییهات و بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران لیژنە هەمیشەییەکان پەسندکران.

ئەوە لە کاتێکدایە، کە رۆژی ٢٦-٢-٢٠١٩، بە دەنگی ٧٣ پەرلەمانتار ئەندامانی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردران، ئەمڕۆش دەنگ لەسەر ١٤ لیژنەکەی دیکە درا و کۆبوونەوەی پەرلەمانیش کۆتاییهات.

کۆبوونەوەی ئەمڕۆ (سێشەممە ١٢-٣-٢٠١٩) پەرلەمانی کوردستان کۆتاییهات و ئەو ١٤ لیژنەیەی مابوون بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران پەسندکران.

بە گوێرەی زانیارییەکان، لە بەشێکی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان ڤالا فەرید، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بەهۆی ئەوەی پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ، پشێویان لەنێو هۆڵی پەرلەمان دروستکرد، داوای لێکردن دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان بەجێبهێڵن.

فراکسیۆنی نەوەی نوێ داوای ئەندامێتی لە لیژنەی دارایی کرد، بەڵام بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان پەسندکرا.

لیژنە هەمیشەییەکان بریتین لە:

1 – لیژنەی كاروباری یاسایی
2- لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری
3- لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەكان
4 – لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری
5 – لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
6 – لیژنەی كاروباری تەندروسی و ژینگە و مافی بەكاربەر
7- لیژنەی كاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی
8- لیژنەی پەیوەندییەكان و رەوەندی كوردستانی
9- لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم
10- لیژنەی وزە و سامانە سرووشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی
11- لیژنەی شارەوانی گواستنەوە و گەیاندن و گەشتوگوزار و ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێنان
12- لیژنەی رۆشنبری و كۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان
13- لیژنەی دەسپاكی و كاروباری پەرلەمان و سكاڵا
14 – لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئایین
15- لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لە مافی ئافرەت و مافی مرۆڤ

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com