دەزگا ئەنییەکانی سلێمانی، ناسنامەی ئەو باندە ئاشکرادەکەن کە پارەی نەخۆشخانەی شاریان دزیوە

0

نوچەنێت

پۆلیس و ئاسایشی سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دۆزینەوەی پارە دزراوەکەی نەخۆشخانەی شریان تاگەیاند.

ئەمرؤ چوارشەممە١٣-٣-٢٠١٩، پۆلیس و ئاسایشی سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، کە توانیویانە ئەمڕۆ دواکەسی باندی دزینی پارەکەی نەخۆشخانەی شار دەستگیربکەن. سەرۆکی باندەکە ماڵی نزیک ئەو بانکەبووە کە پارەکەی لێوەبراوە.

ئاسایش و پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی دەڵێن” رەنگە فەرمانبەرێکی نەخۆشخانەکە بەشێوەیەکی ناراستەوخۆ پەیوەندی بەکارەکەوە هەبووبێت”.

هەر بەپێی زانیاریی دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی، ژمارەی باندەکە حەوت کەسەو ک١٠رۆژ پێشتر پیلانیان بۆئەم کارە داناوە. لەبارەی ناسنامەی دزەکان گوتیان، سەرجەمیان خەڵکی سلێمانین و تا ئێستا رێگە نەدراوە پارەکە ببرێت دەرەوەی شار.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com