ئەمریکا هەڕەشەدەکات

0

نوچە-ئاژانسەکان

سێگال مێدێلکێر، جێگری وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا ئێرانی وەک گەورەترین پشتیوانی تیرۆریزم لە جیهان ناو بردووە و دەشڵێت، ئەمریکا کەمپەینی گوشارەکان بۆ سەر ئێران دەگەیێنێتە ئەو پەڕی خۆی.

مێدێلکێر هەروەها دەڵێت، واشنتۆن هەموو هەوڵی خۆی دەخاتە گەڕ تاکوو بەرەنگاری تیرۆریزمی ئێرانی و سیاسەتی ناوچەیی ئەم وڵاتە ببێتەوە.

بە گوتەی جێگری خەزێنەداری ئەمریکا، واشنتۆن لە ساڵی رابردوودا  ٧٠٠ دامەزراوە، بەرپرس، کەشتی و فڕۆکەی ئێرانی خستۆتە لیستی گەمارۆکانەوە و ئێستا ئەم رێژەیە گەیشتۆتە ٩٢٧ کەیس.

جێگری وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا، بە ئاماژەدان بە میکانیزمی دارایی یەکێتی ئەوروپا بۆ بازرگانی لە گەڵ ئێران، کە بە ئینستێکس دەناسرێتەوە، رایگەیاندووە هەر لایەنێک سەرپێچی لە بڕیارەکانی ئەمریکا بکات، لە گەڵ توندترین سزا بەرەوڕوو دەبێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com