مۆسکۆ و ئەنجومەنی سەربازی منبەج رێکدەکەون

0

نوچەنێت-زەرنیوز

دوابەدوای گفتوگۆی نێوان ئەنجومەنی سەربازی منبەج و بەرپرسی سەربازی روسیا، دوو لایەن گەیشتنە رێککەوتن.

بە گوێڕەی رێککەوتنەکە، لە ئەگەری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی منبەج، هێزەکانی دوو لایەن بە هاوبەشی بەرگری لە شارەکە دەکەن.

زانیاریەکان باس لەوە دەکەن، کە لە ئەگەری هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر منبەج، هێزەکانی روسیا و ئەنجومەنی سەربازی منبەج، بەرەنگاریان دەبنەوە.

ئامبرین زەمان، رۆژنامەنووسی ناسراو لە هەواڵێکدا، کە لە سەر پێگەی مانیتۆر بڵاوبۆتەوە، لەم بارەوە دەڵێت، روسەکان بەڵێنیان بە ئەنجومەنی سەربازی منبەج داوە، کە بەرامبەر بە هێرشەکانی سوپای تورک بوەستنەوە  وهاوکاری و یارمەتی سەربازی ئەم ئەنجومەنە بکەن.

محەممەد مستەفا، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سەربازی منبەج لەم بارەوە گوتوویەتی: فەرماندە روسەکان بەڵێنیان پێداوین، لە ئەگەری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە شارەکە، بەرامبەر بە هێڕشەکانی سوپای تورکیا بوەستنەوە.

جێێ ئاماژەیە، مەودای نێوان شوێنی جێگیربوونی هێزەکانی ئەمریکا و روسیا لە ناوچەی منبەج، تەنها ٥٠٠ مەترە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com