حكومه‌تى هه‌رێم سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى نیوزلەندا ده‌كات

0

نوچەنێت

گوته‌بێژى فه‌رمى حكومه‌تی هەرێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه‌ تیرۆریستییه‌ دڕندانه‌یه‌ دەکەین، كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ نیوزلاند كرایه‌ سه‌ر دوو مزگه‌وت و له‌ ئه‌نجامدا ده‌یان نوێژخوێن گیانیان له‌ ده‌ست دا و ده‌یانى دیكه‌ش بریندار بوون.

سه‌فین دزه‌یى گوتەبێژی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕى فەرمی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگەیاند “پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى قوربانیان و گه‌ل و حكومه‌تى نیوزلاند ده‌كەین، له‌م كاته‌ سه‌خته‌دا هاوسۆز هاوخه‌میانین. هیوادارین ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و تاوانه‌ به‌سامه‌ به‌ سزاى دادپه‌روه‌رانه‌ بگه‌ن و له‌ هیچ شوێنێكی دیكه‌ كاره‌ساتى وا دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌”.

ئەمڕۆ هەینی ١٥-٣-٢٠١٩، کەسێک بە ناوی برێنتۆن تارانت لە وڵاتی نیوزلاند، هێرشی کردە سەر دوو مزگەوت و ٤٩ کەسی کوشت و ٤٨ دیکەشی بریندار کرد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com