جێگری سەرۆکی پەرلەمان لەبارەی بودجەوە دڵنیایی دەدات

0

نوچەنێت

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە میانی سەردانێکی بۆ پارێزگای سلێمانی دەڵێت، بەغدا ناتوانێت بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان ببڕێت.

د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا و لەناو باڵەخانەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند “لەناو یاسادا جێگیرکراوە و بە میزاجی سیاسی بودجەی کوردستان نابڕدرێت”.

لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی ئایا ئەگەر هەرێم نەوتەکەی بۆ بەغدا نەنێرێت، بەشە بودجەی هەرێم دەبڕدرێت، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی “بودجە نابڕدرێت بەڵکو تەنها پارەی ئەو بڕە نەوتە دەبڕدرێت، کە دەبێت هەرێم رادەستی بەغدای بکات”.

ئاماژەی بەوەشدا، لە سەردانکردنی شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com