یەکەم سەردانی دەرەکی سەرۆکوەزیرانی عێراق

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

سەرۆکوەزیرانی عێراق، دوای تێپەڕبوونی پێنج مانگ، یەکەم سەردانی خۆی بۆ دەرەوەی عێراق ئەنجام دا.

دوای ئەوەی، کە عادل عەبدولمەهدی، بوو بە سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە یەکەمین سەردانی دەرەوەیدا، لە قاهیرەی پایتەخی میسر، لە گەڵ سەرۆککۆماری ئەم وڵاتە کۆبووەوە.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە بەیانێکدا رایگەیاند: عادل عەبدولمەهدی، لە میانی یەکەمی سەردانی خۆی بۆ دەرەوەی عێراق، لە قاهیر لە گەڵ عەبدولفەتاح سیسی کۆبووەوە.

بە گوێرەی بەرنامەی پێشوەختە، سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی میسر، لە بارەی کۆمەڵێک پرسی پەیوەندیدار بە دوو وڵات کۆبوونەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com