عیزەت دووری داوای لێبوردن دەکات

0

نوچەنێت-القدس العربی

لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا، گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاو بۆتەوە، کە تیایدا جێگری پێشووی سەدام حسێن هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە چەند ڕووداوێک خستۆتەڕوو.

عیزەت دووری، جێگری پێشووی دیکتاتۆری عێراق، سەدام حسێن، لەم گرتە ڤیدیۆییەدا لەبارەی هێرشی ئەم وڵاتە بۆ سەر کوێت قسە دەکات و دەڵێت “ئەم هێرشە هەڵەیەکی ستراتیژی بوو”.

عیزەت دووری هێرشی عێراق بۆ سەر کوێت بە هەڵەیەکی مێژوویی وەسف دەکات و دەڵێت، پێچەوانەی خواستی حزبی بەعس بووە.

جێگری سەدام حسێن رایگەیاندووە، کە کوێت هیچ کات بەشێک نەبووە لە خاکی عێراق و هەر بەم بۆنەشەوە داوای لێبوردنی لە شیخ صباح الاحمد الصباح، ئەمیری کوێت کردووە. 

دوای هێرشی ئەمریکا بۆ سەر عێراق لە ٢٠٠٣، حزبی بەعس رایگەیاند، کە عیزەت دووری جێگەی سەدام حسێن دەگرێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com