دوایین زانیاری لەبارەی گۆڕە بەکۆمەڵەکەی سەماوە

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

گوتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەنێت، کە هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوەن گۆڕە بەکۆمەڵەکەی بیابانی سەماوە قوربانیانی ئەنفاڵ بن و هاوڵاتی کورد بن.           

رۆژی هەینی ١٣-٤-٢٠١٩، ئەحمەد مەنفا جەودە، پارێزگاری موسەننا بڵاویكردەوە، گۆڕێكی بەكۆمەڵی سەردەمی رژێمی دیكتاتۆری سەدام حسێن لە بیابانی سەماوە دۆزراوەتەوە، كە هاووڵاتیانی كوردی تێدایە.          

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، فوئاد عوسمان، گوتەبیژی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێم، سەبارەت بە دۆزینەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکەی بیابانی سەماوە، ڕایگەیاند “تائێستا هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوەن، کە گۆڕەبەکۆمەڵەکەی بیابانی سەماوە قوربانیانی ئەنفالبن و هاوڵاتی کوردن، بەپێی ئەو گرتە ڤیدۆییەش، کە لەلایەن پارێزگاری موسەناوە بڵاوکراوەتەوە، قوربانییەکان جلوبەرگی کوردییان لەبەردایە”.

فوئاد عوسمان گوتیشی “ڕاستەوخۆ دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە، ئێمە وەک وەزارەت پەیوەندیمان بە بەرپرسانی پارێزگا موسەنناوە کردووە و داوامان لێکردووەن، ئەرکی پارستنی شوێنەکەیان لەئەسۆدا بێت، تاکو تێمێکی تایبەت سەردانی شوێنەکە دەکات بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر”.      

گوتەبێژی وەزارەتی شەهیدانی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، کە گۆڕە بەکۆمەڵەکان تائێستا هەڵنەدراوەتەوە پارێزراو دەبێت، تاکو تیمە تایبەتییەکە دەچێت قۆناغ بە قۆناغ پڕۆسەی هەڵدانەوەکە ئەنجامدەدەن، ئەوانەش بەپێی یاسای ژمارە ٥ ساڵی ٢٠٠٦ دەبێت، کە ئێستا وەزارەتی شەهیدان بەرپرسە لە پڕۆسەکە بەهاوکاری ئێمە و تیمی هابەشمان هەیە.                                                   

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com