ئەکتەرێکی کۆمیدی بوو بە سەرۆکی وڵات

0

نوچەنێت-یۆرۆ نیوز

بە گوێرەی دوایین ڕاپرسیەکان لە نێوان ئەو کەسانەی، کە ئەمرۆ یەکشەممە ٢١ی ئەپریل، چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا، ڤلادیمیر زیلنکسی، ئەکتەری کۆمیدی ئەم وڵاتە، زۆرترین چانسی سەرکەوتنی هەیە.

هەرچەند تاکوو ئێستا ئەنجامە کۆتاییەکانی ئەم هەڵبژاردنە ڕانەگەیێندراوە، بەڵام  پێترۆ پروشنکۆ دانی بە شکستی خۆیدا هێناوە.

ڤلادیمیر زیلنسکی، کۆمیدیەنی تەمەن ٤١ ساڵە، توانیویەتی ٧٣%ی دەنگەکان لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا بباتەوە.

سەرۆکی ئێستای ئەم وڵاتە، تەنها ٢٥% دەنگەکانی هێناوەتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com