پەرلەمان داوایەک ئاراستەی رۆژنامەنووسان دەکات

0

نوچەنێت

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، ئازادیی رۆژنامه‌وانى و میدیایی سیمای دیاری ئه‌زموونی كوردستانن و داوا لە رۆژنامەنووسان دەکات پەنا نەبەنە بەر هێرشی نابەجێ و چەواشەکاری.

رۆژی ٢٢- ٤-١٨٩٨، میقداد مەدحەت بەدرخان، یەکەم رۆژنامەی کوردی لە مێژوودا لە شاری قاهیرەی پایتەختی میسر دەرکرد و دواتر رۆژی ئەمرۆژە (٢٢ـی ئەپریل) وەک رۆژی رۆژنامەگەریی کوردی ناسێندراوە.

بە گوێرەی پەیامێک، کە لە ماڵپەڕی فەرمی پەرلەمانی کوردستان، بڵاو کراوەتەوە، سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بەبۆنەی یادی ١٢١ ساڵەی دەرچوونی یەکەم رۆژنامەی کوردی (رۆژی رۆژنامەگەریی کوردی)یەوە، پیرزۆبایی لە رۆژنامەنووسانی کوردستان دەکات.

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ئاماژە بە گرنگیی یاسای رۆژنامەنووسی لە فراوانکردنی مەودای ئازادیی کاری رۆژنامەنووسی دەکات و رایگەیاندووە، ئازادیی رۆژنامه‌وانى و میدیایی سیمای دیاری ئه‌زموونی كوردستانن.

لەو پەیامەدا، سەرۆکایەتی پەرلەمان داوا لە رۆژنامەنووسانی کوردستان دەکات، پابەندی بنەما ئەخلاقی و رۆژنامەنووسییەکان بن، ده‌بێ رۆژنامه‌وانان رێزی ئازادیى تاكه‌كه‌سی و سنووره‌كانی كاركردنی میدیایی بگرن و په‌نا نه‌به‌نه‌ به‌ر هێرش و چه‌واشه‌كاریى نابه‌جێ، له‌ دژی هیچ كه‌س و لایه‌نێك و رێز له‌ به‌ها پیرۆزه‌كانی گه‌لی كوردستان بگرن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com