ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک وەڵامی جبووری دەداتەوە

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک رایدەگەیەنێت، ئەو پارەیەی بۆ پڕۆژەکانی کەرکوک تەرخانکراوە کەم نییە، دەکرێ بخرێتە خزمەتی کەرکوکەوە، نەک ئەوەی وردبکرێتەوە لە هەندێ پڕۆژەی نادیاردا.

راکان جبووری، پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت داوای خەرجکردنی بڕی زیاتر لە ٩٠ ملیار دینار بۆ پڕۆژەکانی پارێزگاکە دەکات، بەڵام ئەنجوومەنی پارێزگا ئەو داواکارییە رەتدەکەنەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، لە بڕی ٦٣ ملیار دیناری بودجەی پترۆدۆلاری ئەمساڵ و ٥١ ملیۆن دۆلاری بودجەی ساڵانی پێشوو، کە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کەرکوک تەرخانکراوە، ئیدارەی ئێستا داوای خەرجکردنی لە ٥٠٪ی دەکات، بەڵام گومانی ئەنجوومەن هەم لە نێوەڕۆکی داواکارییەکە و هەم لەو پڕۆژانەیە، کە پێشتر بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەوان جێبەجێکراون.

لە لێداوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئەحمەد عەسکەری، ئەندامی فراکسیۆنی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، لەبارەی ئەو پڕۆژانەی راکان جبووری دەکات “ئەو پارەیەی دانراوە کەم نییە، دەکرێ بخرێتە خزمەتی کەرکوکەوە و کاری زۆر گرنگی پێبکرێت، نەک ئەوەی وردبکرێتەوە لە هەندێ پڕۆژەی نادیاردا، کە هەم پارەکە دیارنابێت و هەم رەنگە خەرجی قورسبێت.

ئەو ئەندامەی ئەنجوەنی پارێزگای کەرکوک ئەوەشی خستەڕوو، کە لەبەرئەوەی پارەکە کەم نییە، داوامان کرد دەبێ زیاتر روونبکرێتەوە.

هەروەها جێگەی ئاماژەیە، کە لە کۆبوونەوەی یەکەمدا بۆ پەسەندکردنی خەرجی پارەکە نەک فراکسیۆنی برایەتی بەڵکو تورکمان و عەرەبیش دەنگیان بە خەرجکردنی پارە بۆ پڕۆژەکان نەدا و بودجەکە پەسندنەکرا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com