دکتۆر مەدحەت: نێچیرڤان بارزانی لەجیاتی تۆڵەکردنەوە داوای تەبایی دەکات

0

نوچەنێت: تایبەت

نێچیرڤان بارزانی تەنھا کاندیدە بۆ سەرۆکایەتی ھەرێم. ئەزمونێکی باشی لە پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان ھەیە. ئایا چوارساڵی سەرۆکایەتی ئەو لەم پۆستە چۆن دەبێت؟ ئایا وەک ئەوەی دۆخی کوردستان پێویستی پێیەتی ئەزمونی رابردووی وا دەکات گەشبین بین لەوە. ئەزمونی حکومەتداری دیپلۆماسیەتی ئەو تاچەند یارمەتیدەری سەرکەوتنی دەبێ ؟

دکتۆر مەدحەت محەمەد سلێمان، سەبارەت بە توانای دپلۆماسی نێچیرڤان بارزانی دەڵێت” دوای کۆتایی هاتنی شەڕی نەگریسی ناوخۆ، ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی لە کاری ڕێکخراوەیی حیزبییەوە پێ نایە ناو ئیدارەدانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کاتێکدا دوو گەمارۆی ناوخۆ و نێودەوڵەتی لەسەر کوردستان هەبوو. بە ێی توانای ئەوکاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێزیان توانی و سەرکەوتووش بوو لەئیدارەدانی حکومڕانی و گەشەپێدان و ئاوەدان کردنەوەی کوردستان، بەڵام کاریزمای نێچیرڤان بارزانی ئەوکاتە باشتر دەرکەوت و درەوشایەوە کە هەردوو ئیدارەی هەولێر و سلێمانی یەکیان گرتەوە، مرۆڤ دەبێت دان بەوەدا بنێ کە نێچیرڤان بارزانی، بوو زانی چۆن مامەڵە لە گەڵ حیزبی نەیاری دوو ئیدارەیی بکات و ئیدارەکان یەکبگرنەوە و تەنانەت باشتر ڕێزی لەوەزیرەکانی ئەو حیزبە دەکرد بۆ درووست کردنی متمانە کە پێتر گولەیان دەنا بەیەکەوە، ئەم کابینەیەی یەکگرتنەوەی ئیدارەی کوردستان بۆ بەها و توانا و بەهرە ودەست ڕەنگینی ئەو دەگەڕێتەوە، هەر بۆیە لە کابینەی دوواتر کە دەبوایە یەکێتی سەرۆکی حکومەت وەربگرێ، ڕەوانشاد جەلال تاڵەبانی لە پای ئەو کارە باش و مامەڵە باشانەی نێچیرڤان بارزانی ئەنجامی دا لە گەڵ یەکێتی و حیزبەکانی تر و خێرایی گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوە بڕیاریدا دووبارە نێچیرڤان بارزانی ببێتەوە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە دوواتر لەو کابینەیە هەوڵی ئابوری سەربەخۆیدا و خەونی کوردستانیانی هێنا دی لە دەرهێنان و هەناردەکردن و بەبازاڕکردنی نەوتی کوردستان”.

دکتۆر مەدحەت، سەرکەوتنی بارزانی بۆ عەقڵیەتی بپلۆماسی توانای قەناعەت هێنانی حزبەکان دگەڕێنێتەوە”بەڕێزیان کاریزماێکی باشی هەیە بۆ قەناعەت پێ هێنانی حزبە کوردستانییەکان بۆیە باشترین پەیوەندی لەگەڵ هەموو پارتە کوردستانییەکان هەیە، جگە لەمانەش بووە هۆکاری توانەوەی بەستەڵەکی وڵاتانی ئیقلیمیش، لە سەروو بەندی ئیتیفاقیەی خیانەتکاری ۱٦ ی ئۆکتۆبەر هەندێ حیزبی کوردستانی فاتیحایان بۆ حکومەتی هەرێم و پارتی دیموکراتی کوردستان دەخوێند، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی دەستی بە کارە دیبلۆماسییەکانی لەدەرەوە دەست پێکرد لە گەڵ گەورەترین پاڵەوانێتی شەڕی قارەمانانەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، کە دواتر پیلانی ناحەزان و داگیرکەرانی لە گۆڕنا، لەگەڵ ئەوەشدا لە بڕی ئینتیقام، داوای تەبایی و هاوکاری لەو حیزبانە کرد بۆپاراستنی تەبایی و یەکڕێزی ناوماڵی کورد لە کارەکەشیدا سەرکەوتوو بوو، ئەوەی لەلای ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی گرنگە داهاتووە وە باش دەزانێ بۆ کوێ و لە پێناوی چی هەنگاو دەنێ، بۆیە من مسۆگەرم ئەو ئەزموون و پەیوەندییە بەهێزەی ناوخۆ و دەرەکیانەی هەیەتی ڕۆڵێکی گرنگی دەبێت بۆ سەرکەوتنی وەکوسەرۆکی هەرێمی کوردستان، پاڵپشتیێکی گەورەش دەبێ بۆ سەۆکی حکومەت و حکومەتی هەرێمی کوردستان”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com