سەعید مەمۆزینی: نێچیرڤان بارزانی توانی وڵات لەسەر پێی خۆی رابگرێ

0

نوچەنێت: تایبەت

نێچیرڤان بارزانی تەنھا کاندیدە بۆ سەرۆکایەتی ھەرێم. ئەزمونێکی باشی لە پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان ھەیە. ئایا چوارساڵی سەرۆکایەتی ئەو لەم پۆستە چۆن دەبێت؟ ئایا وەک ئەوەی دۆخی کوردستان پێویستی پێیەتی ئەزمونی رابردووی وا دەکات گەشبین بین لەوە. ئەزمونی حکومەتداری دیپلۆماسیەتی ئەو تاچەند یارمەتیدەری سەرکەوتنی دەبێ ؟

سەعید مەمۆزینی، شرۆڤەکاری سیاسی کورد، سەبارەت بە توانای دیپلۆماسی نێچیرڤان بارزانی، پێیوایە، نێچیرڤان بارزانی هەم ئەزمونێکی زۆری هەیە لە بواری حکومەتداری و هەم کەسایەتییەکی سەرکەوتوو بووە لە کارەکانی خۆیدا؛ بێگومان وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش دەتوانێ سەرکوتوو بێت، چونکە پەیوەندییەکی نێودەوڵەتی هەیە لە گەڵ هەموو حکومەتەکان. هەروەها کەسایەتیەکە، کە کاریگەری خۆی لە کۆمەڵگادا هەیە؛ لەبەر ئەوە ئەم کەسایەتییە، دەتوانرێ پێی گەشبین بین، کە چوار ساڵی داهاتوو پڕ لە هێمنی و ئارامی بێت.

مەمۆزینی لەبارەی ئەزمونی نێچیرڤان بارزانی، لە کاری دیپلۆماسیدا دەڵێت “ئەزمون قوتابخانەی ژیانە، ئەزمونی حکومەت داری یارمەتیدەری دەبێت. هەروەها کەسایەتییەکە، کە شارەزاییەکی باشی هەیە لە اری دیپلۆماسیدا و تاقیش کراوەتەوە و لە کاتی قەیران و ناخۆشییەکان، بەرخۆدانی کرد و توانی وڵات لەسەر پێی خۆی رابگرێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com