ئایدن مەعروف: نێچیرڤان بارزانی، کاریزمایەکی سیاسی نێودەوڵەتییە

0

نوچەنێت-تایبەت

نێچیرڤان بارزانی تەنیا کاندیدە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان. ئەزمونێکی باشی لە پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان ھەیە. ئایا چوارساڵی سەرۆکایەتی ئەو لەم پۆستە چۆن دەبێت؟ ئایا وەک ئەوەی دۆخی کوردستان پێویستی پێیەتی، ئەزمونی رابردووی وا دەکات گەشبین بین پێی. ئەزمونی حکومەتداری و دیپلۆماسیەتی ئەو تاچەند یارمەتیدەری سەرکەوتنی دەبێ؟                                                                                                    

ئایدن مەعرووف، جێگری سەرۆکی بەرەی تورکمانی، سەبارەت بە کاندید بوونی نێچیرڤان بازانی، بۆ سەرۆکی هەرێم پێی وایە تەنها کاندیدی پارتی نییە و دەبێتە کاندیدی هەموو لایەنە سیاسییەکان، پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ سەرجەم پێکهاتە و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کورددستاندا هەیە؛ سەرباری ئەوەش، کاریزمایەکی سیاسی نێودەوڵەتییە و دەتوانێت هەموو پرسەکان بەشێوەیەکی دیپلۆماسییەتی سەردەمیانە چارەسەر بکات.   

ئایدن مەعرووف دەڵێت “بەو پێیەی نێچیرڤان بارزانی، ئەزموونی حکومڕانی هەیە، دیپلۆماسییەت و کارەکانی ئەو لەڕابردوودا بینراوە و کاری لەسەرکراوە، لەهەمان کاتیشدا ئێمە باش دەزانین بەشێوەیەکی باشتر حکومڕانی دەکات و پاڵپشتێکی باش دەبێت، بۆ حکومەت و دیپلۆماسییەتی هەرێمی کوردستان”.                            

جێگری سەرۆکی بەرەی تورکمانی، پۆستی سەرۆکی هەرێم پۆستێکی سیاسی و نیشتمانییە و زۆر گرنگە، دەبێت هەموو لایەنە سیاسییەکان پشتیوانی ئەم دامەزراوەیە بکەن، بۆ ئەوەی بتوانێت سەرکەوتوو بێت لەکارەکانی.                                                                                  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com