پەمپیۆ گەشتێکی دیپلۆماسی دژ بە ئێران دەستپێکرد

0

نوچە-یۆرۆ نیوز

دوا بەدوای توندتربوونەوەی ناکۆکیەکانی نێوان ئەمریکا  وئێران، مایک پەمپیۆ، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی واشنتۆن بۆ جارێکی دیکە  بەرنامەی سەردانی بۆ روسیا هەڵوەشاندەوە.

پە مپیۆ، کە بڕیار بوو ئەمڕۆ دووشەممە،١٣ی مەی سەردانی مۆسکۆ بکات، جارێکی دیکە بەرنامەی دیدارەکەی هەڵوەشاندەوە و رێگەی ئەوروپای گرتە بەر.

بڕیارە لەم سەردانەی بۆ برۆکسێکل، لە گەڵ گەورە بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا کۆبێتەوە و پرسی ئێران و هەڕەشەکانی ئەم وڵاتە تاوتوێ بکات.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لە سەر زاری سەرچاوەیەکی فەرمی لە کۆشكی سپی کە نەیویستووە ناوەکەی ئاشكرا بێت، ئەم گۆڕانکاریەکانی لە گەشتە دیپلۆماسیەکانی پەمپیۆ پشتڕاست کردۆتەوە.

ڕۆیتەرز ئاشکرای کردووە، کە سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا سبەی،١٤ی مەی گەشتەکەی بۆ ڕوسیا ئەنجام دەدات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com