مۆگرینی لە بارەی شەڕ لە گەڵ ئێران هۆشداری دەدات

0

نوچە-ئاژانسەکان

فدریکا مۆگرینی، بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ئەمڕۆ دووشەممە،١٣ی مەی لە بارەی توندتربوونەوەی تەنگژە و ململانێکان لە گەڵ ئێران هۆشداری دا.

خانمی مۆگرینی، بەر لە دەستپێکی دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانی یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسێل. رایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا بە هەموو ئەو میکانیزمانەی کە لە بەردەستدایە، پشتیوانی لە رێککەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران دەکات.

مۆگرینی ئەوەشی خستە ڕوو، کە دیدارەکانی ئەمرۆی لە گەڵ وەزیرانی دەرەوەی بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەڕەنسا لەم بارەوە گفتوگۆیان لە گەڵ دەکات.

بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا گوتی، رێککەوتنی ئەتۆمی یەکێکە لە کۆڵەکانی ئاسایشی ناوچەکە، هەر بۆیە هەوڵ دەدەین رێگە لە پەرەسەندنی تەنگژەی ئێران و ئەمریکا بگرین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com