پلانێکی سەربازی دژ بە ئێران ئاشکرا دەبێ

0

نوچەنێت-نیۆیۆرک تایمز

رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمزی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، کە پلانی سەربازی بۆ لێدانی ئێران رادەستی دۆناڵد ترەمپ کراوە.

نیۆیۆرک تایمز لەم بارەوە نووسیویەتی: پلانەکە لە لایەن بەرپرسانی سەربازی و سیاسی ئەمریکاوە رادەستی ترەمپ کراوە. بە گوێرەی پلانەکە لە ئەگەری هێرشی ئێران، ئەمریکا ١٢٠ هەزار سەربازی رەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات.

بە پێی پلانەکە، ئەگەر ئێران هێرش بکات یان بیهەوێ دەستی بە چەکی ئەتۆمی رابگات، ئەمریکا ئەم هێزە ڕەوانەی ناوچەکە بکات.

سەرچاوەکانی نیۆیۆرک تایمز ئاشکرای دەکەن، ئەم پلانە لە لایەن پاتریک شاناهان، سەرپەرەستی پێنتاگۆ رۆژی رابردوو رادەستی سەرۆکی ئەمریکا کراوە.

بە گوێرەی زانیاریەکان، جینا هاسپیل، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری، جۆن بۆڵتۆن، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی، دۆن کوتس، سەرۆکی دەزگای زانیارییەکان و جەنەڕاڵ ژۆزێف دانفۆڕد، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا لە ئامادەکردنی ئەم پلانە بەشدار بوونە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com