بەرپرسێکی ئێرانی: ئامادەی بەرگرین

0

نوچە-فارس

سەید کەماڵ خەڕازی، سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتیژی پەیوەندیەکانی دەرەوە و وەزیری دەرەوەی پێشووی ئێران، بە سەردانێک چۆتە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، دوایین هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی پرسە هەستیارەکانی ئێران و ململانێکانیان لە گەڵ ئەمریکا خستە ڕوو.

لەم سەردانەی بۆ پاریس، خەڕازی لە گەڵ گۆڤاری ئێکسپرێسی فەڕەنسی گفتوگۆیەکی ئەنجام داوە.

لە بارەی پێشنیاری ئەمریکا بۆ وتووێژ لە گەڵ ئێران و ناردنی ژمارە تەلەفۆنی ترەمپ بۆ بەرپرسانی ئێرانی، خەڕازی دەڵێت:بێ گومان پەیوەندی تەلەفۆنیمان بە ترەمپەوە نابێ. چونکە هیچ سوودێکی نییە، وەک چۆن لە گەڵ کۆریای باشوریش نەگەیشتە ئەنجام.

لە بارەی هەڵوێستی ئەوروپییەکان، ئەم بەرپرسەی ئێران گوتی، لە ئەوروپیەکان نائومێد بووینە، هیوامان وایە کە ئەوروپا هەنگاوێکی ئەرێنی بنێ تا ناچار نەبین بڕیاری دیکە بدەین.

لە بارەی هەڕەشەکانی ئەمریکا، خەڕازی جەخت لەوە دەکاتەوە کە لە ئەگەری هێرشی ئەمریکا، ئامادەیی تەواومان بۆ بەرگریکردن هەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com