مۆگرینی هۆشداری لە روودانی شەڕ دەدات

0

نوچە-ئاژانسەکان

بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، بەر لە بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوە و بەرگری وڵاتانی ئەندام لەم یەکێتییە، سەبارەت بە رەشی ئاڵۆزی کەنداو نیگەرانی خۆی خستە روو -و داوای لە لایەنەکانی ئەم ئاڵۆزیە کردووە، کە پشوودرێژ بن.

فدریکا مۆگرینی، بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا وێڕای خستنەڕووی ئەجێندای کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوە و بەرگری یەکێتی ئەوروپا، لە بارەی  گۆڕانکاریەکانی کەنداو هۆشداری دا و گوتی، داوا لە لایەنەکان دەکەین کە بە پشوو درێژیەوە هەوڵی چارەسەکردنی ئەم ئاڵۆزیانە بدەن.

مۆگرینی بە پشتبەستن بە لێدوانی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، دەڵێت، ناوچەکە  توانای هەڵگرتنی قەیرانێکی نوێی نییە.

بە گوتەی مۆگرینی، لە کۆبوونەوەیەکی وەزیرانی دەرەوە و بەرگری وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا، رەوشی ئاڵۆزی کەندا وتاوتوێ دەکرێت، هاوکات نەخشەرێگای ئەم یەکێتییە بۆ دەربازبوون لەم قەیرانە باس و گفتوگۆی لە سەر دەکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com