عێراق دوورگەی دەستکرد ساز دەکات

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، رەزامەندی خۆی لە سەر سازکردنی دوورگەی دەستکرد بۆ هەناردەکردنی نەوتی خام دەربڕی.

لە دوایین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیار لە سەر سازکردنی دوورگەی دەستکرد لە ئاوەکانی ئەم وڵاتە درا.

نووسینگەی عادل عەبدولمەهدی، لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: لە سەر پێشنیاری وەزارەتی وزەی عێراق، بڕیاری سازکردنی دوورگەی دەستکرد دراوە، کە بەم رێگەوە عێراق نەوتی خاوی خۆی هەناردە دەکات.

ئەمە لە کاتیکدایە، کە سەرۆکوەزیرانی عێراق، پێشتر نیگەرانی خۆی لە ئاڵۆزیەکانی گەروووی هۆرموز خستۆتەڕوو و ئاماژەی بە کاریگەری ئەم ئاڵۆزیانە لە سەر هەناردەی نەوتی عێراق کردووە. هەروەها جەختیشی کردۆتەوە لە بیری دانانی جێگرەوەیەک بۆ هەناردەکردنی نەوتی عێراقدان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com