ئەمریکا چوار بەرپرسی عێراقی سزا دەدات

0

نوجە

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر چوار بەرپرسی عێراقیدا سەپاند، کە دووانیان فەرماندەی حەشدی شەعبین. بە هۆی گەندەڵی و پێشێلکاریی رژدی بووە لە بواری مافەکانی مرۆڤەوە.

سزاکە لەلایەن بەشی کۆنترۆڵی یارمەتییە دەرەکییەکانەوە سەپێندراوە بەسەر رەیان کلدانی، فەرماندەی هێزەکانی بابیلۆنی حەشدی شەعبی، وەعد قەدۆ، فەرماندەی لیوانی 30ـی حەشدی شەعبی وەک دوو سەرکردەی گرووپی چەکداری و هەریەکە لە نەوفەل عاگوب، پارێزگاری پێشووی نەینەوا و ئەحمەد جبووری، پارێزگاری پێشووی سەڵاحەددین کە سەرۆکی هاوپەیمانی میحوەرە.

بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، سزادانی ئەم کەسانە بە هۆی گەندەڵی و پێشێلکاریی رژدی بووە لە بواری مافەکانی مرۆڤەوە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە، واشنتن بەردەوامدەبێت لە ناساندنی ئەوانەی کە رۆڵیان لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، چەوساندنەوەی پێکهاتە ئایینییەکان و گەندەڵیدا هەیە.
ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ مایک پێنس لە گوتەیەکدا رایگەیاند “واشنتن سزا بەسەر سەرکردەی دوو گرووپی چەکداری عێراقدا دەسەپێنێت کە باوەڕ وایە لە لایەن تارانەوە یارمەتی داراییان پێشکەشدەکرێت و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بێهەڵوێست نابێت لەکاتێکدا میلیشیاکانی نزیک لە ئێران تیرۆر بڵاودەکەنەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com