حکومەتی هەرێم لەبارەی پەلاماردانی گەشتیارانی کورد هاتەدەنگ

0

نوچە


گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ باره‌ی په‌لاماردانی ژماره‌یه‌ك گه‌شتیاری كورد له‌ توركیا و ده‌ستگیركردنیان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: ئاشکرایە ئاڵای ھەرێمی کوردستان، ئاڵایەکی دەستوورییە لە ناو عێراقدا و پێشتریش لە فڕۆکەخانەکان و ھۆڵەکانی پێشوازی لە تورکیا دانراوە بۆ پێشوازیکردن لە شاندەکانی ھەرێمی کوردستان.

هه‌روه‌ها هاتووه‌: سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ویڕای دەربڕینی نیگەرانی لەو رووداوە، لایەنە پەیوەندییدارەکانی هەرێمی کوردستانیشی راسپارد، کە لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا قسە بکەن.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

راگەیه‌ندراوێک لە لایەن گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە بارەی دەستگیرکردنی گەشتیارانی هەرێمی کوردستان لە تورکیا

لە چەند رۆژی رابردوودا چەند هاووڵاتییەکی هەرێمی کوردستان لە شاری ترابزۆنی تورکیا، تووشی پەلاماردان و دەستدرێژی بوونەوە بە هۆی ئەوەی ویستوویانە بە ئاڵای کوردستانەوە وێنە بگرن، دواتر دەستگیركراون و بە نیازن بیاندەنە دادگە.

ئاشکرایە ئاڵای ھەرێمی کوردستان، ئاڵایەکی دەستوورییە لە ناو عێراقدا و پێشتریش لە فڕۆکەخانەکان و ھۆڵەکانی پێشوازی لە تورکیا دانراوە بۆ پێشوازیکردن لە شاندەکانی ھەرێمی کوردستان.

بۆیە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لەو رووداوە، لایەنە پەیوەندییدارەکانی هەرێمی کوردستانیشی راسپارد کە لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا قسە بکەن، تا بە زووترین کات گەشتیارانی هەرێمی کوردستان ئازاد بکرێن.

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

دوێنێ گروپێكی گه‌شتیاری كورد سه‌ردانی چیایه‌كی ناوچه‌ی “چیاكارا”ی شاری “ترابزۆن”ی توركیایان كردووه‌ و یه‌كێك له‌ گه‌شتیاره‌كان ویستبووی به‌ ئاڵای كوردستانه‌وه‌ وێنه‌ بگرێت، به‌ڵام له‌ لایه‌ن ژماره‌یه‌ك توركه‌وه‌ كرابووه‌ ئامانج و دواتر به‌و هۆیه‌وه‌ ٩ گه‌شتیاری كورد ده‌ستگیركرابوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com