پێنتاگۆن، کوژرانی سەرۆکی قاعیدەی پشتڕاست کردەوە

0

نوچە-سکای نیوز
مارک سپێر، وەزیری بەرگری ئەمریکا کوژرانی کوڕی ئوسامە بن لادن، سەرۆکی پێشووی تۆڕی تیرۆریستی قاعیدەی پشتڕاست کردەوە.
سەرۆکی پێنتاگۆن، لە چاوپێکەوتندا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز و لە وەڵامی پرسیاریک لەبارەی چارەنووسی حەمزە بن لادن، گوتی دەزانین کە کوژراوە.
سپێر، ئامادە نەبوو وردەکاری زیاتر سەبارەت بە چۆنێتی کوژرانی کوڕی بن لادن بدرکێنێت.
میدیاکانی ئەمریکا، سەرەتای مانگی ئاگۆست رایانگەیاند، حەمزە بن لادن، دوو ساڵ بەر لە ئێستا و لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی سوپای ئەم وڵاتە کوژراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com