ئەردۆغان سەردانی رووسیا دەکات

0

نوچە-ئیسنا

نووسینگەی سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، رەجەب تەیب ئەردٶغان، سەردانی رووسیا دەکات.

ئەم سەردانەی سەرۆککۆماری تورکیا دوای ئەوە دێ، کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا کاروانێکی سەربازی تورکیا لە لایەن سوپای بەشار ئەسەدەوە کرایە ئامانج.

ئەردۆغان، بڕیارە ڕۆژی سێشەممەی ئایندە، سەردانی مۆسکۆ بکات و لەگەل هاوتا رووسیەکەی کۆبێتەوە.

سەرۆکایەتی تورکیا، وردەکاری زیاتری لە بارەی ئامانجی ئەم سەردانەی ئەردۆغان ئاشکرا نەکردووە.

جێی ئاماژەیە، رۆژی رابردووش هەر یەک لە ئەردۆغان و پۆتین، پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com