عیشوەی نەونەمام

0

عەزیز ئەحمەد


کە پرچی شانە کرد عەترێ دەبارێ
بە شارو دێ بە جارێ دێنە خوارێ


کە لایدا پەرچەم و زولفی گوڵئەندام
ئیتر زانیم چ بێ باکم لە دنیام


بە جوتێ لێوی گوڵناری بە زارێ
چپەی هات و گەزۆ باری بە جارێ


کە دوگمەی سینەکەی بۆ من ترازان
شەوەزەنگ بوو ، کەچی بوو بە چراخان !


بە لەنجەو لار بە ڕەوتی سرک و جوانی
دەیاندرکان هەزار سڕو نهیانی


بە تیری چاوی مەستی پڕ لە هەستی
کە دەرباز بون مەحاڵ بو بۆم لە دەستی


بە باڵای نەونەمامی بەرزو جوانی
لە سایەی کەوتم و بومە خوڵامی


بە عیشوەو ناز لەرەی سنگ و مەمانی
کە موچڕکەی بە ڕۆحمدا دەهانی


ئیتر زانیم شەهیدی دەستی ئەو بوم
لە من ژینم گوزەشت و وا بەسەر چوم


عەزیزت وا لەخوێنی خۆی دەگەوزێ
دەخیلت بم بکە سا میهرەبانی

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com