ناكۆكيیە ناوخۆییەکانى ئێران لەبارەی دانوستاندن لەگەڵ ئەمريكا

0

د.محمد بن صقر السلمي

وەرگێڕانى: ئیسماعیل تەها

لەم دواييانەدا ئيمانوێل ماكرۆن سەرۆکكۆمارى فەرەنسا و جان ئيلف لۆرديان، وەزیرى دەرەوەى ئەو وڵاتە، هەوڵێكيان دا رۆڵى نوێندگيرى ببينن لە نێوان ويلايەتە يەكگرتووەكانى ئەمريكا و ئێران، بۆ ئەم مەبەستە لە ماوەى رابردوو پێوەندى تەلەفۆنى درێژ لە نێوان سەرۆكى ئێرانى و سەرۆكى فەرەنسا ئەنجام درا، بۆيە حەسەن رووحانى سەرۆککۆمارى ئێران، جەواد زەريف وەزيرى دەرەوەى وڵاکەتەى راسپارد، بۆ ئەوەى دواى كۆتايى هاتنى سەردانەكەى بۆ ئەسكەندەناڤيا، سەردانى فەرەنسا بكات، تا چاوى بە هاوتا فەرەنسيەكەى، جان ئیلف بكەوێت.

دەزگا راگەياندنەکانى جيهانى باسى محەمەد جەواز زەریف، لە پاريسى فەرەنسا، لەگەڵ هاوتا فەرەنسيەكەى لە پەراوێزى كۆمەڵەى وڵاتانى جی حەوت، كە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكى ئەمريكاش ئامادەبووە. وەك دەردەكەوێت ئەو هەنگاوەى فەرەنسا ئامانجێكى دياريكراو بەدەست دەهێنێت، لەگەڵ ئەوەى لايەنى ئەمريكى جەختى لەسەر ئەوە کردۆتەوە، ئاگادار نین لە ناوەڕۆكى داوەتنامەك، كە ئاراستەى وەزيرى دەرەوەى ئێران كراوە.

كاردانەوەى سەرۆكى ئەمريكا، سەبارەت بەو پرسە ئەو كاتەبوو، كە پرسيارى لێكرا، ئەویش بەو جۆرە وەڵامى دايەوە “هيچ سەرنجێكم نيیە”، بەڵام لە كۆنگرەى رۆژنامەوانى نێوان خۆى و ماكرۆن، ترەمپ جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، كە هيچ رێگريەكى نیيە لە كۆبوونەوەى لەگەڵ سەرۆكى ئێران، لەگەڵ ئەوەى ئێران بەردەوام پشتيوانى لە تيرۆر دەكات، پێويستە هەڵسوكەوتە هەرێميەكانى چاك بكات.

گەشتى جەواد زەريف بۆ پاريسى فەرەنسا، قسە و باسى زۆرى بەدواى خۆیدا هێنا لە ناوەندە سياسيیەكانى ئێران، جارێكى تر ململانێكانى ناوخۆى ئێرانى نوێكردەوە، رەوتى نزيك لە حكومەت پاڵپشتى ئەو هەنگاوە دەكەن، پێيانوايە، ئامادەبوونى زەريف لەو شوێنە شكستى واشنتۆنە، كە هەر لەو دواييانەدا بوو، زەریف خستە ليستى سزاداراوانى ئەمريكا. هەروەها حەسەن رووحانى سەرۆكى ئێرانیش، رايگەياند “هيچ رێگريەك نیيە لە بینینى هەر بەرپرسێكى دەرەكى ئەگەر ئەو ديدارە لە بەرژەوەندى ئێران تەواو بێت و خزمەتى بەرژەوەنديیە نشتيمانيیەكان بكات”.

لەلایەکى دیکەوە ئاژانسەکانى هەواڵى ئێران دەڵێن، رەوتى توندەڕەوەكان لە ئێران، لاى خۆيانەوە بەتوندى رەخنەيان لەو سەردانەى زەريف و لێدوانەكانى حەسەن رووحانى گرتووە، پێيانوايە ئەوە بەردەوامى دانە بە سياسەتى خۆخۆشەويست كردن لەلاى رۆژئاوا و ملكەچبوونە بۆ ئەمريكا و كۆى وڵاتانى رۆژئاوا لە لايەن حكومەتى ئێران؛ جەختیشیان لەوە كردووتەوە نابێ متمانە بە ئەمريكا بكرێت. پێويستە دانوستاندن لەگەڵى نەكرێت تا سزاكانى ئەو دواييەی سەر وڵاتەکەیان هەڵنەگرێت، گرنگترينيشيان رێگادان بە ئێران تا بەرهەمى نەوتى خۆى بفرۆشێت.

بەهەمان شێوەش لە ٢٧ى ئاب ٢٠١٩، هەشتا و سێ پەرلەمانتار لە دانيشتنێكى ئاشكرا هۆشداريان دا بە رووحانى دەربارەى دانوستاندن لەگەڵ ترەمپ؛ لەو هۆشدارييەدا هاتووە، كە پەرلەمانتاران جەواد ئەبطحی، ئەحمەد ئازادى خاهـ، ئەحمەد ئەمير آبادى فراهانی و هەموو توندڕەوەكان رێكەوتوون لەگەڵ ٨٠ پەرلەمانتار و پێانگوتووە “هۆكار چییە تۆ هەڵوێستێك دەگريتەبەر، کە پێچەوانەى هەڵوێستى رێبەرى باڵايە؟ بۆچى تۆ ئامادەى دانوستاندن دەكەى لەگەڵ كەسێك، كە خۆت بە شێت وەسفت كردوو؟ هەروەك رێبەرى باڵا، فەرمانى كردووە، بە هيچ جۆرێك لە جۆرەكان لەگەڵ ئەو حکومەتەى ئێستاى ئەمريكا دانوستاندن نەكەن و دانوستاندن لەگەڵ ئەو حكومەتە ژەهرێكى كوشندەيە. 

ئەو هەنگاوەى ئێران و گفتوگۆكانى ئەمریکا لە ناوەندە ئێرانيیەكان، دەمانگێڕنەوە بۆ هەمان ناكۆكى و دابەشبوونى كاتى ئيمزاكردنى رێكەوتننامەى ئێران لەگەڵ وڵاتانى (٥+١) هەروەك ئەو پەيامانەى نێوان رووحانى و ترامپ، گريمانەى ئەوەى لێ دەكرێت لە پەراوێزى كۆبوونەوەى گشتى نەتەوەيەكگرتووكان كۆببنەوە لە نیویۆرک، كە لە چەند هەفتەى داهاتوو ئەنجام دەدرێت، هەروەها دەمانگێرێتەوە بۆ پێوەندى تەلەفۆنيەكەى نێوان حەسەن رۆحانى و باراك ئۆباماى سەرۆكى ئەمريكا، لە سێپتێمبەرى ساڵى ٢٠١٣.

لەوەيە جياوازيەكى سادە هەبێت لە نێوان ئەو دوو قۆناغە، ئەو تيمەى لە دەورى ئۆباما بوو، پاڵپشتى بەهێزبوون بۆ بيرۆكەى پێوەنديەكە، لە كاتێكدا ئەو تيمەى ئێستا لەگەڵ سەرۆك ترەمپ-ە، بەتايبەت مايك پۆمپيۆ و جۆن بۆڵتن، دژى ئەوەن. بە سروشتى حاڵ جياوازيەكى گەورە هەيە لە نێوان كەسايەتى ترامپ و ئۆمابادا و سياسەتى دەرەوەى ئەمریکا، بە شێوەيەكى گشتى و چۆنیەتى مامەڵەيان لەگەڵ رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بە تايبەتى.

لە لايەنى ئێرانى رەخنەكان زۆرن لە دانوستاندنى بەرنامە ئەتۆمییەکان لەگەڵ هێزە گەورەكان، لە قۆناغى ئيمزاكردن لەسەر رێكەوتنەكە زۆر جياوازى نيیە لەو دروشمانەى، كە هێزە توندەڕەوەكان بڵاوى دەكەنەوە. ئەوەندە هەيە رێبەرى باڵاى ئێران عەلى خامەنەیى، دەرچەيەكى دروستكردووە بۆ پەڕينەوە لە رەهايى ئەو دروشمە، كە بريتيیە لە “نەرم و نيانى پاڵەوانانە” بەو وەسفەى دانوستاندن لەگەڵ شەيتانى گەورە دەچێتە چوارچێوەى درێژەدان بە رەزامەندى لەسەر رێكەوتننامەى ئەتۆمى و ئيمزاكردنى لەگەڵ ئەمريكا.

لەكاتێكدا ئەو دۆخە ئابووريەى ئێستا ئێران تێيدايە، بەهۆى سزاكانى ئەمريكا، زۆر توندترە لەو سەردەمى ئێرانى ساڵى ٢٠١٣، بۆيە جێ سەرسوڕمان نابێت ئەگەر خامەنەئى، دروشمێك بەرزبكاتەوە دەربڕى رەزامەندى بێت بۆ سەر لەنوێ دانوستاندن لەگەڵ ئەمريكا و پێوەندى لە نێوان رووحانى و ترەمپ.

بە چاوپۆشى كردن لە ئەنجامدانى ئەو ديدارەى نێوان ترەمپ و رووحانى، يان ئەنجامنەدانى، بۆ گەیشتن بە قۆناغێكى نوێى دانوستاندن لە نێوان واشنتۆن و تاران، لەسەر وڵاتانى عەرەبیش پێويستە پەند لە ململلانێکانى رابردوو وەربگرن، هەوڵبدەن ئەندامێك بن لە شاندى دانوستاندنەكانى نێوان ئەمەریکا و ئێران، بۆ پارێزگاریكردن لە بەرژەوەنديیەكان و زامنكردنى دەستکەوتەکانیان، چونکە زیانى گەورە بەر وڵاتانى عەربى کەوتووە، بەهۆى هەڵسوكەوتى دوژمندارانەى ئێران، بۆیە لە داهاتوودا دەبێ هەڕەشەكانى ئێران لە جيهان، بخرێتە چوارچێوەى خاڵەکانى رێكکەوتننامەکە .

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com