واشنتۆن: ئابووری ئێران تێکڕووخاوە

0

نوچە-ئاژانسەکان

سەرۆکی دەزگای دیبلۆماسی ئەمریکا جەخت دەکاتەوە، کە سەرۆکی وڵاتەکەی ئامادەیە بەبێ مەرج لەگەڵ ئێران گفتوگۆ بکات.

مایک  پۆمپیۆ، سەرۆکی دەزگای ديبلۆماسی ئەمریکا، لە چاوپێکەوتنێك لەگەڵ کەناڵی ئەی بی سی، جەختێش دەکاتەوە، ئێران لە سەردەمی دەسەڵاتدارێتی دۆناڵد ترەمپ، چەکی ئەتۆمی بە خۆیەوە نابینێت.

پۆمپیۆ دەشڵێت، مانەوەی ئێمە لە رێککەوتنی ئەتۆمی گرەنتییەک بووە بۆ ئێران، تاکو چەکی ئەتۆمی بەرهەم بهێنێت.

بە گوتەی پۆمپیۆ، لە دوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی، ئابووری ئێران لاوازتر بووە و ساڵی داهاتووش پێشبینیمان ئەوەیە، کە بە رێژەی ١٢% ئابووریەکەی زیاتر تێکبڕووخێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com