ئەمریکا هێرشەکانی دەستپێدەکاتەوە

0

نوچە-ئاژانسەکان

کێنز مەک کێنزی، ژەنەڕاڵی هێزی دەریایی و فەرماندەی ئەرکانی گشتی سوپای ئەمریکا، وەک کاردانەوەی بەرامبەر بە هەڵپەساردنی گفتوگۆکانی ئاشتی ئەم وڵاتە لەگه‌ڵ رێکخراوی تاڵیبان رایگەیاند، سوپای ئەمریکا ئۆپەراسیۆنەکانی خۆی بۆ سەر چەکدارانی ئەم رێکخراوە بەربڵاوتر دەکات.

ئەم ژەنەڕاڵەی ئەمریکا گوتیشی: هێزەکانی ئەمریکا لە سەر خاکی ئەفغانستان، لە ژێر هەڕەشەی تاڵیباندان، هەر بۆیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم هەڕەشانە، ئۆپەرسیۆنەکانیان بەربڵاوتر دەکەنەوە.

بە گوتەی ژەنەڕاڵ کێنیز، سوپای ئەمریکا بێ هەڵوێست نابێ و چاوی بە رووی کردەوە و هێرشەکانی تاڵیبان داناخات. هەروەها گوتیشی، رادەی بەربڵاوی ئۆپەراسیۆنەکان بە گوێرەی هێرشەکانی تاڵیبان دەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com