وردەکاری ڕێککەوتنەکەی ترەمپ وئەردۆغان، ئاشکرادەبێت

0

نوچە-بزنێس ئینسایدەر

سەرچاوەکانی ئەمریکی، باس لە وردەکاری پاکێجی پێشنیاری سەرۆکی ئەمریکا بۆ سەرۆککۆماری تورکیا دەکەن.

پێگەی بزنس ئینسایدەر، لە سەر زاری سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وردەکاری ئەم ڕێککەوتنەی سەرۆکانی ئەمریکا و تورکیای ئاشكرا کردووە.

بە گوێرەی زانیاریەکانی ئەم پێگە ڕۆژئاواییە، دۆناڵد ترەمپ چەند ڕۆژ بەر لە دەستپێکردنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، لە پەیوندییەکی تەلەفۆنیدا بەرامبەر بە فرۆشتنی سەرلەنوێی فڕۆکەشەڕکەرەکانی ئێف ٣٥ بە ئەنقەرە، پێشنیاری کردووە کە ئەردۆغان لە بڕیاری هێرش بۆ سەر ناوچەی ئارام پاشگەز بێتەوە.

پێشنیاری فرۆشتنی فڕۆکەی شەڕکەری ئێف-٣٥ بە ئەنقەرە لە کاتێکدایە، کە پیشتر کۆشکی سپی، ئەنقەرەی لە بابەتى کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی ئێس-٤٠٠ رووسی وەلانابوو.

وردەکاری ئەم ڕێککەوتنە لە کاتێکدا ئاشكرا دەبێت، کە ڕای گشتیی پێیان وابوو، ئەمریکا بۆ هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان گڵۆپی سەوزی هەڵکردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com