لیژنەکانی پەرلەمان سەردانی بەغدا دەکەن

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، لەم کاتەدا، کە نزیک دەبێتەوە لە پەسەندکردنی بوودجەی ساڵ لیژنەکانی پەرلەمانی کوردستان سەردانەکانیان بۆ بەغدا زیاتر دەکەن.            

بە مەبەستی ئاگاداربوون لە ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتی ٢٠٢٠ی عێراق و گەرەنتیکردنی پشکی ھەرێمی کوردستان لە بودجە دا، بڕیارە لیژنەکانی پەرلەمانی کوردستان سەردانی بەغدا بکەن.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، زیاد جەبار، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی و ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە سەردانی شاندەکانی هەرێم بۆ بەغدا، رایگەیاند “ساڵانە لەم کاتەدا، کە نزیک دەبێتەوە لە کاتی پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە، سەردانی شاندەکانی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا چڕتر دەکرێتەوە و سەردانی ئەوانیش بۆ هەرێم زیاتر دەبێت”. 

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان، دەڵێت “جگە لە سەردانەکانی شاندی حکومەتی هەرێم بۆ بەغدا، لیژنەکانی پەرلەمانی کوردستانیش لەم کاتەدا سەردانەکانیان بۆ بەغدا و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق زیاتر دەکەن، بۆ ئەوەی دەستکەوتی زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان دەستەبەر بکرێت”. 

زیاد جەبار، گوتیشی “ئامانجی سەرەکی چڕکردنەوەی سەردانەکان لە ئێستادا بۆ ئەوەیە، کە هەرێم و بەغدا بگەنە چارەسەرێکی گونجاو بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان و دیاری کردنی پشکی هەرێم لە پڕۆژەیاسای بوودجەی ساڵی ٢٠٢٠_ی عێراق”.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com