چاودێرێکی سیاسیی نیشتەجێی ئێران ڕەخنە لە خامنەیی دەگرێت

0

نوچە-ئاژانسەکان

ئەبولفەزل قەدیانی، ئەندامی پێشووی موجاهدینی خەڵکی ئێران کە ئێستا نیشتەجێی ئێرانە، لە پەیامێکدا کە ڕوو لە ڕای گشتی بڵاوی  کردۆتەوە، بە توندی ڕەخنە لە ڕابەری کۆماری ئیسلامی دەگرێت.

بە گوتەی ئەم چالاکوانە سیاسییە، عەلی خامنەیی، ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران شەهامەتی قووڵ کردنی بەرپرسایەتی بڕیارە هەڵەکانی نییە.

قەدیانی هەروەها ڕەخنەی توندی لە حەسە ن رووحانی، سەرۆک کۆماری ئێران گرتووە و بە ملکەچ و بێ ئیرادە وەسفی کردووە.

قەدیانی گرانبوونی نرخی بەنزین، دەگەڕێنێتەوە بۆ سیاسەتی سەرەڕۆیانە و خۆویستانەی عەلی خامنەیی.

ئەم ئەندامەی پێشووی موجاهدینی خەڵکی ئێران، سیاسەتەکانی خامنەیی بە تێکدەرانە و ماڵوێرانکەر وەسف کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com