ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا واژۆ دەکرێت

0

نوچەنێت

ئەمڕۆ شاندی هەرێمی کوردستان، سەردانی بەغدا دەکات و بڕیارە ڕێککەوتنەکەی نێوانیان واژۆبکەن.

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، ١-١٢-٢٠١٩، ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر کێشەکانی بودجەو نەوت واژۆ بکرێت.

ڕەوشی عیراق و دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق، کاریگەری لەسەر ڕێککەوتنی نێوان هەولێرو بەغدا نابێت، بەپێی قسەی(خالید شوانی) وەزیری هەرێم.

هەروەها بەپێی لێدوانێكی فارس عیسا، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، ئەمڕۆ بەیانی واژۆ لەسەر ڕێککەوتنەکە دەکرێت بە سەرۆکایەتیی فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی عێراق.

ڕێککەوتنەکە تایبەتە بە بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی ساڵی ٢٠٢٠ موچەی پێشمەرگە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com