ده‌قی نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران بڵاوكرایه‌وه‌

0

نوچه‌: ئاژانسه‌كان

رۆژی هەینی ٢٠-١١-٢٠١٩، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، نامەی دەستلەکارکێشانەوە پێشکەشی پەرلەمانی عێراق كرد و ئەمڕۆش پەرلەمانی عێراق دەستلەکارکێشانەوەکەی پەسندکرد.

عادل عەبدولمەهدی، نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەیدا ده‌ڵێت “وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ گوتاری مەرجەعییەتی باڵای ئایینی، بە رەچاوکردنی ئەو دۆخە سەختەی کە وڵات پێیدا تێپەڕدەبێت، بۆ رەخساندنی مەرجی باشتر بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، تاوەکو بوار لەبەردەم ئەنجوومەنی نوێنەرانی بەڕێز فەراهەم بێت بۆ تاوتوێکردنی بژاردەی نوێ، داوا لە ئەنجوومەنە بەڕێزەکەتان دەکەم لە خێراترین کاتدا دەست لەکارکێشانەوەم لە ئەنجوومەنی وەزیران پەسند بکەن، کە بەواتای دەست لەکارکێشانەوەی تەواوی حکومەت دێت”.

دەقی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی سه‌رۆكوه‌زیران:

بەڕێز سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران

سەلام و بەرەکەتی خواتان لێبێت

وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ گوتاری مەرجەعییەتی باڵای ئایینی، بە رەچاوکردنی ئەو دۆخە سەختەی کە وڵات پێیدا تێپەڕدەبێت، بۆ رەخساندنی مەرجی باشتر بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، تاوەکو بوار لەبەردەم ئەنجوومەنی نوێنەرانی بەڕێز فەراهەم بێت بۆ تاوتوێکردنی بژاردەی نوێ، داوا لە ئەنجوومەنە بەڕێزەکەتان دەکەم لە خێراترین کاتدا دەست لەکارکێشانەوەم لە ئەنجوومەنی وەزیران پەسند بکەن، کە بەواتای دەست لەکارکێشانەوەی تەواوی حکومەت دێت.

بێگومان ئەنجوومەنی بەڕێز بە ئەندامان و کوتلەکانییەوە سوور دەبن لەسەر دۆزینەوەی بەدیلێکی گونجاو لە خێراترین کاتدا، چونکە وڵات بە دۆخێکدا تێپەڕدەبێت حکومەت ناتوانێت کاری رۆژانە رایی بکات، بۆیە داوا لە ئەنجوومەنە بەڕێزەکەتان دەکەم رێوشوێنەکانی پێدانی متمانە بە سەرۆکی نوێی حکومەت و حکومەتی نوێ تەواو بکەن، تاوەکو بەرپرسیاریەتی وەربگرن بەپێی چوارچێوە دەستووری و یاساییە کارپێکراوەکان.

خوای گەورەی سەرکەوتووتان بکات و ئاگادارتان بێت، گەلەکەشمان لە ئارامی و ئاشتی و هێوری و پێشکەوتوودابێت، خوا گوێگرە و وەڵامدەرەوەیە، سەلام و بەزەیی و بەرەکەتی خواتان لێبێت.

عادل عەبدولمەهدی
سەرۆکوەزیران
٢٩-١١-٢٠١٩

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com