عادل عەبدولمەهدی سزا دەدرێت

0

نوچە-ئەلعربی ئەلجدیید

رۆژنامەیەکی عەرەبی، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ی دیسەمبەر، ئاشكرای کرد، کە بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە بەردەستی دا هەیە، عادل عەبدولمهەدی، سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشراوی عێراق بەدوور نییە بخرێتە لیستی سزاکانی ئەمەریکاوە.

رۆژنامەی ئەلعربی جدید ڕایگەیاندووە، لە لیستی ناوی ئەو کەسانەی، کە بڕیارە لە لایەن واشنتۆنەوە سزایان بە سەردا بسەپێندرێ، پێدەچێ ناوی عادل عەبدولمەهدیشی تێدا بێت.

بەپێی رۆژنامەکە، زانیاری لە ناوچەی سەوزی بەغدا لە بەردەستدایە، کە نیشان دەدات، ئەمەریکا ژمارەیەک لە بەرپرسانی عێراقی بە تۆمەتی بەشداریان لە سەرکوتی خۆپیشاندەرانی ئەم وڵاتە سزا دەدات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com