زیاتر لە 130 بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

0

نوچە: ئاژانسەکان

بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، گیانیان لەدەستدان گەیشتە 132 کەس و ئەمریکا و چەند وڵاتێکی دیکەش تاوتوێی قەدەغەکردنی گەشتکردن بۆ چین دەکەن.

بەگوێرەی ئامارەکان، تاوەکو درەنگانی رۆژی چوارشەممە جگە لەوەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە 132 کەس تاوەکو ئێستا گیانیان لەدەستداوە، نزیکەی هەزار و 500 حاڵەتی نوێش تۆمارکراون.

ئیمارات رایگەیاندووە کە یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە تۆمارکراوە.

هەرچەندە تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لە چەند وڵاتێکی دیکەی جیهان تۆمارکراوە، بەڵام کەیسی مردن جگە لە چین لە وڵاتانی دیکە تۆمارنەکراوە.

نیشانەکانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاوشێوەی سەرمابوونن، کە پێکدێن لە سەرئێشە، ئاو لە لووت هاتن، کۆکە، تا، هەناسەتەنگی، ئازاری جەستە و لەرز کە هەموو کات بەم شێوەیە سادە نییە، هەندێكجار هۆکاردەبێت بۆ هەوکردنی سییەکان و لوولەکانی هەوا و رەنگە تووشبووەکە بکوژێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com