عەلاوی سەرکەوتوودەبێت؟

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، ناتوانێت بەئاسانی پاڵپشتی لایەنەسیاسییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت بەدەست بهێنێت، ئەگەر حكومەتەکەش دروستبکات ماوەکەی تەواو ناکات.          

محەمەد تۆفیق عەللاوی، لە سەرەتای ڕاسپاردنی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق، بەڵێنی ئەوەیدا کار بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی تەکنۆکرات بکات و وەزیرەکانیشی کەسانی سەربەخۆبن.           ھەر لەسەرەتای ڕاسپاردنی ھەریەک لە ھاوپەیمانی نەسر، دەوڵەتی یاسا، رەوتی حیکمە، حزبی ویفاق، فەزیلە، سادیقون، بەرەی تورکمانی و مەسیحییەکان دژایەتی خۆیان بۆی ڕاگەیاند، جگە لەوە ١٩ حزبی دیکەی نەتەوە و پێکھاتە جیاوازەکانی عێراق کە زۆربەیان سوننەن، لیژنەیەکیان دروستکردووە بۆ ئەوەی سەردانی سەرۆککۆمار بکەن تاکو پەشیمانی بکەنەوە، لە راسپاردنی عەللاوی.                                    

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچە، جەمال کۆچەر، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەپەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، ڕایگەیاند”بەدووری دەزانم محمەد تۆفیق عەللاوی بتوانێت پاڵپشتی لایەنەسیاسییەکانی عێراق بەدەستبهێنێت، چونکە ئەو مەرجانەی کە ئەو دایناون، هیچ لایەنێکی سیاسی ئامادەنییە جێبەجێی بکات”.                                                      جەمال کۆچەر، دەڵێت”یەکێک لەمەرجەکانی ئەوەیە، وەزیرەکان دەبێت کە سانی سەربەخۆبن، بۆنمونە ئەگەر داوا لە کورد بکات کەسانی سەربەخۆ کاندید بکەن قورسە جێبەجێ بکرێت، لەبەر ئەوەی کوردستان خۆی حزبییە، چون دەکرێت کەسانی سەربەخۆ کاندید بکەن”.                                                                                                  

لە بارەی بۆچوونی لایەنەشیعە و سوننەکانەوە، دەڵێت”شیعە و سوننە لەعێراق بەشێوەیەک سەیری پۆستی وەزیر دەکەن، کە دەرگای بازرگانی ئەوانبن و وەزارەتەکە بەموڵکی خۆیان دەزانن، هەتا کار گەیشتووەتە ئەوەی پۆستی بەڕێوەبەری گشتی و وەکیل وەزیر، بفرۆشن بە بڕە پارەیەک، وەک ئەوەی چۆن دوکاندارێک کاڵا دەفرۆشێت، ئێستا چۆن بەئاسانی قبوڵی دەکەن واز لەو هەموو ئیمتیازات و دەستکەوتان بهێنن، لە پێناو ئەوەی کەسێک هاتووە و دەیەوێت حکومەت لە کەسانی سەربەخۆ دروست بکات”.                                                                                      

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com