عومەر بەشیر رادەستی دادگای تاوانی جەنگ دەکرێت

0

نوچە: ئاژانسەکان

حکومەتی سوودان رەزامەندی دەربڕیوە بە رادەستکردنی عومەر بەشیر، سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتە بە دادگای تاوانی جەنگ لە لاهای لە هۆڵەندا.

بەشیر لە ساڵی 1989 لەڕێگەی ئەنجامدانی کودەتای سەربازی دەسەڵاتی وەرگرت، لە مانگی نیسانی ساڵی 2019دا و لەدوای بەرپابوونی خۆپێشاندانەکان، لە دەسەڵات دوورخرایەوە، لەوکاتەوە لە زینداندایە.

حکومەتی سوودان و گروپە چەکدارەکانی ناوچەی دارفۆر، رێککەوتوون لەسەر رادەستکردنی ئەو کەسانەی، کە دادگای تاوانەکانی جەنگ داوایان دەکات و بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ تۆمەتباریان دەکات، لە سەرووی هەموویانەوە عومەر بەشیر، سەرۆکی لە دەسەڵات دوورخراوەی سوودان.

عومەر بەشیر بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و کوشتنی بەکۆمەڵ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لە ساڵی 2003 تۆمەتبارکراوە.

لە هەرێمی دارفۆر بەهۆی شەڕی حکومەت و گروپە چەکدارەکانی ئەو هەرێمە لە ساڵی 2003، زیاتر لە 300 هەزار کەس کوژران و دوو ملیۆن و 500 هەزار کەسیش ئاوارەبوون.

Image result for عمر البشير

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com