مۆڵەتێکی ٤٥ ڕۆژە دەدرێتە عێراق

0

نوچە-ڕۆیتەرز

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا و وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە، مۆڵەتێکی ٤٥رۆژەیان دا بە عێراق تاکو بتوانێ درێژە بە هاوردەکردنی گازی سروشتی و کارەبای ئێران، بدات.

ئەم مۆڵەتەی کە ئەمریکا پێشتر دابوویە عێراق، دوو مۆڵەتی ٩٠ ڕۆژە و ١٢٠ ڕۆژە بوون.

دوای ئەوەی، کە دۆناڵد ترەمپ بەهاری ساڵی ٢٠١٨ لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی کشایەوە، گەمارۆی خستە سەر ئەم وڵاتە و بڕیاری سزادانی ئەو وڵاتانەشی دا کە بیانهەوێ لە گەل ئێران مامەڵەی بازرگانی بکەن  ونەوت و گازی ئەم وڵاتە هاوردە بکەن.

بەرپرسێکی عێراقی دەڵێت: ئەم مۆڵەتەی بۆ  عێراق هەندێک  مەرجدارە و واشنتۆن لە ئێستادا نایهەوێ گوشار بخاتە سەر ڕێی محەمەد عەلاوی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی ئەم وڵاتە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com